نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس لە کاتی هەڵاتن لە ناوچەکانی قەیران گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس لە کاتی هەڵاتن لە ناوچەی شەڕ، کارەسات و قەیرانی مرۆیی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، بەشێکی گەورەی ئەو کەسانە لە رێگاکانی خەتەرناکدا گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە زیاتر لە ٣٩ هەزار کەس بەهۆی گیرخواردن لە ناوچەکانی ناگونجانی قەیرانەکان و زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش لە کاتی هەڵاتن لە ناوچەکانی شەڕ و کارەساتەکان گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لە ٥ هەزار کەس دوای گەشەپێدانەکانی سیاسی ساڵی ٢٠٢١ لە ئەفغانستان لە کاتی گواستنەوە و ٣ هەزار و ١٠٠ مسوڵمانی رۆهینگیا لە کاتی هەڵاتن لە ستەمی میانمار لە دەریا گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین مەرگەسات لە کاتی کۆچ لە دەریای ناوەڕاست روویداوە. لە ناوچەکە زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بێ سەروشوێن بوون و بەشێکی گەورەیان نەتوانرا رزگار بکرێن.
ئامی پۆپێ بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، "ئەم داتانە نیشانەیەکی تراژێدکن کە نیشان دەدەن کاتێک مرۆڤەکان بژاردەیەکی ئەمن و گونجایان نەمینێت چۆن گیانیان دەخەنە مەترسی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاگرەکە لە گوندەواری قودسی داگیرکراو کەوتوتەوە هێشتا نەتوانراوە کۆنترۆل بکرێت.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.